٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٢
دەستگیری ١٥ ئەندامی داعش لە ئەستەنبۆڵ

دژە تیرۆری پۆلیسی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا دژی شانە نوستووەکانی داعش لە ئەستەنبۆڵ، ١٥ کەسیان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ئەو گرووپە تیرۆریستیە دەستگیر کردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا دژی شانە نوستووەکانی داعش لە ئەستەنبۆڵ، ١٥ کەسیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ گرووپە تیرۆریستیەکان دەستگیر کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا بە هاوکاری پۆلیسی ئەستەنبۆڵ هەڵیانکوتایە سەر ١٦ ناونیشانی لە پێشەوە دیاری کراو و ١٥ ئەندامی داعشیان دەستگیر کرد.

342/